رێبوار تەها پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق وەكو سەرۆكی لیستی یەكێتی لە پارێزگای كەركووك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دیاریكرا.
رێبوار تەها لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووك رایگەیاندووە " بەسوپاسەوە بۆ هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی كە متمانەی سەرۆكایەتی كردنی لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان (162)یان لەشاری كەركووك پێ بەخشـیم، هەروەها هیوای سەركەوتن و لەشساغی بۆ هاوڕێی پەرلەمانتارم بەڕێز (محەمەد عوسمان) دەخوازم".
ناوبراو وتویەتی" لێرەوە بەڵێن دەدەین هەمووان پێكەوە كار بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتی و ئایندەیەكی باشتر بۆ شارەكەمان بكەین".
پێشتر محەمەد عوسمان پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق سەرۆكی لیستی یەكێتی بوو لە پارێزگای كەركووك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، بەڵام شەوی رابردوو بە فەرمی لە سەرۆكایەتی و كاندیدبوون كشایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.