Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:17

سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا: هه‌رگیز سازش له‌سه‌ر مه‌نبه‌ج و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای فورات ناکه‌ین

دوو كاروانى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ مه‌نبه‌ج جێگیر ده‌كرێن و فه‌ره‌نساش بوونى هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

بیناڵی یه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، رایگه‌یاند" هه‌رگیز سازش له‌سه‌ر شاری مه‌نبه‌ج و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای فورات ناكه‌ین، تاكو هه‌ڕه‌شه‌ی "تیرۆر" له‌و ناوچانه‌ى سووریا هه‌بێت.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ یڵدرم وتی"پێشتر ئه‌مه‌ریكا هاته‌ مه‌نبه‌ج و ئێستاش چوو كه‌س ناپرسێت ئه‌م خاكه‌ هى كێیه‌، كه‌ سه‌دا 90ى دانیشتووانی مه‌نبه‌ج عه‌ره‌بن".

حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌، داوا له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات كه‌ په‌یه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ له‌ مه‌نبه‌ج نه‌مێنن و یه‌په‌گه‌ش، رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ مه‌نبه‌ج له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی خۆیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت.

له‌ ماوه‌كانى رابردوودا كێشه‌ له‌ نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا دروستبوو له‌سه‌ر مه‌نبه‌ج، كه‌ چه‌ند روژى رابروو ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م كاروانى هێزه‌كانى ره‌وانه‌ى مه‌نبه‌ج كردو بریاره‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتووشدا كاروانى دووه‌م به‌رێ بكات، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى فه‌ره‌نساش له‌و ناوچانه‌دا جێگیر كراون ، كه‌ ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى توركیاى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.