برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، له په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشى له نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانیى برای .
مه‌كگۆرك له په‌یامه‌كه‌یدا وێڕاى ده‌ربڕینى هاوده‌ردى و هاوخه‌میى قووڵى خۆى بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو، هیواى خواست ئه‌مه دوایین خه‌مى نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى بێت و خواى گه‌وره له‌م كات و ساته سه‌خته‌دا هێز و توانایان پێ ببه‌خشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.