Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:46

خه‌لیلزاد له‌ په‌یامێکدا هاوخه‌مى و هاوده‌ردیى خۆى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و خانه‌واده‌که‌ی ده‌ربڕى

هیواى خواست ئه‌مه‌ دوایین خه‌م و كۆستى به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌كه‌یان بێت
خه‌لیلزاد له‌ په‌یامێكدا هاوخه‌مى و هاوده‌ردیى خۆى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ربڕى
کوردستان TV
100%

له‌ په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشیدا بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز زاڵماى خه‌لیلزاد باڵیۆزى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى كرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا به‌ڕێز خه‌لیلزاد هاوخه‌مى و هاوده‌ردیى خۆى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى و هیواى خواست ئه‌مه‌ دوایین خه‌م و كۆستى به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌كه‌یان بێت و خواى گه‌وره‌ خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.