ئه‌سپ هێمای هێز و خۆراگرییه به‌ڵام ئه‌سپ زۆربه‌ی كاته‌كانی به‌پێوه‌یه ئه‌ی چۆن ده‌خه‌وێت له‌و كاته‌ی زۆر كه‌م له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نشێت.
ئه‌سپ وا دورستكراوه كه بتوانێت كاتێك له‌سه‌ر قاچه‌كانی راده‌وستێت ئه‌ژنۆكانی قفڵ بكات ، له رێگه‌ی ئه‌م تایبتمه‌ندییه ده‌توانێت ماوه‌یه‌كی زۆر بێ ئه‌وه‌ی لسه‌ر زه‌وی دابنیشێت و بشخه‌وێت.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه ئه‌سپه‌كان زیاتر به‌م شێوازه خه‌وتنه پشوو ده‌ده‌ن ، چونكه له حاڵه‌تی راوه‌ستاندا وزه‌ی كه‌متر له ده‌ست ده‌ده‌ن خاڵێكی تریش به هۆی گه‌وره‌یی جه‌سته‌یانه‌وه له‌كاتی دانیشت له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی ده‌بنه هۆی قوڕسكردنی هه‌ناسه‌دانی.
سه‌رچاوه/ چی ؟ بۆچی؟ چۆن؟
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.