فڕۆكه و تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا هه‌ندێك ده‌ڤه‌ری سیده‌كانیان بۆردومان كرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان رایگه‌یاند: كاتژمێر 9:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو، تۆپخانه‌كانی توركیا ده‌ستیان به تۆپبرانكردنی هه‌ندێك ناوهڤه‌ی سیده‌كان كرد.تۆپخانه‌كانی توركیا چیای دێڵ و هه‌ردوو گوونده‌كانی ڵێل كان وز كه‌نده گه‌لی و ده‌روووبه‌ری گوونده‌كانی خه‌ڵیفان و گۆڕه‌شێر و هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌یان تۆپباران كرد.
هه‌روه‌ها شه‌وی رابردوو ناوچه‌ی كه‌ورتێ و چیای شوشانه و چیای كه‌وێت له سنووری ناحیه‌ی پیران تۆپبران كراون.
هه‌روه‌ها كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوو فرۆكه و تۆپخانه‌كانی توركیا جارێكی دیكه هه‌ندێك ناوچه‌ی سیده‌كانیان بۆردوومان كرده‌وه له‌وانه‌ش چیای دێل و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی به ئاسمانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كاندا ده‌سووڕانه‌وه.
ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له‌ترسی تۆپباران و بۆردومانه‌كان، دانیشتوانی گونده‌كانی خه‌لیفان و لێلكان و سیران و گوڕه‌شان، ماڵوحاڵی خۆیان به‌جێ هێشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.