شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان جێنشینی ئه‌بوزه‌بی سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كات.
له پرسه‌نامه‌یه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كردووه بۆ كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانیی برازای، شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی ئیمارات، رایگه‌یاندووه به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی برازاتانمان پێگه‌ییشت، و بۆ ئه‌و كۆسته ئه‌وپه‌ڕی هاوخه‌می و هاوسۆزیتان بۆ ده‌رده‌بڕین و له خوای گه‌وره داواكارین خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ره‌حمه‌ت و دلۆڤانی خۆی و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و خوای گه‌وره ئارامی و سه‌بووری به كه‌سوكاری ببه‌خشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان
جێنشینی ئه‌بوزه‌بی، فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.