له راگىێندراوێكیدا ئةمرِؤ ثيَنج شةممة (محه‌مه‌د عوسمان) (ناسراو به حه‌مه‌سوور دوشیوانى )كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌ڕى كوردستان تیڤى كه‌وتووه رایگه‌یاندووه كه به‌هۆكارى نادیار ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى خۆیى له سه‌رۆكى لیست و كاندید بوونى له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه بڕیاره له مانگى پێنجى ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت راده‌گه‌ێنێت ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى
بەناوی یەزدانی گەورەو دلۆڤان
كۆمەڵانی خەڵکی كوردستان
كەركوكیە خۆراگر‌و دڵسۆزەكان
كەس و كاری سەربەرزی شەهیدان
پێشمەرگە گیان فیداو گیان لەسەر دەستەكان
هەڤاڵان و دەنگدەران و دۆستان ولایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
من (محمد عسمان ) ناسراو بە حەمە سور دوشیوانی ، بەهۆی هەندێك هۆكارەوە بریای كشانەوەی خۆم ڕادەگەیەنم لە سەرۆك لیستی و كاندید بون لە لیستی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە كەركوك ، وە لێرەوە بە پێویستی دەزانم كە سوپاسی سەرجەم هەڤاڵانی یەكێتی بكەم كە ئەو متمانەیەیان بە من بەخشی، دڵنیاش بن زیاتر لە جاران لە هەوڵی خزمەتكردنی یەكێتیەكەی سەرۆک مام جەلال دەبم و كار بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتی دەكەم لە كەركوك وە ھەر چۆن لە یەکەم ڕۆژەوە بەجێمان نەھێشتون دڵنیا بن قەت بەجێتان ناھێڵین .
حەمە سور دوشیوانی
٥/٤/۲٠۱۸ رۆژی پێنج شەمە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.