Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 19:41

سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا سه‌ره‌خۆشى له‌ نێچیرڤان بارزانى ده‌کات  

بینالی یڵدرم په‌یوه‌ندى به‌ نێچیرڤان بارزانى ده‌كات
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا بۆ كۆچى دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له‌ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان كرد.

له‌ په‌یوه‌ندییەکی‌ ته‌له‌فۆنیدا کە ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5-4-2018 ئەنجامدرا، بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى و هاوده‌ردى خۆى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و خانه‌واده‌ى بارزانى بۆ كۆچى دلۆڤان بارزانی ده‌ربڕى و خۆى به‌ خاوه‌ن و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌یان زانى و له‌ خواى مه‌زن داواكار بوو خوالێخۆشبوو بیخاته‌ به‌ر میهره‌بانیى خۆى و به‌ به‌هه‌شتى به‌رینى شاد بكات". هه‌روه‌ها هیواى خواست "ئه‌م كۆچه‌ خه‌مگینه‌ دوایین كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت و خوا سه‌بوورییان بدات".

بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانى پێزانینى خۆى بۆ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى و هاوده‌ردیى سەرۆکوەزیرانی تورکیا "له‌م كات و ساته‌ سه‌خته‌دا ده‌ربڕى و سوپاسى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى كرد".

رۆژی چوارشەممەش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و هیواى خواست، ئه‌مه‌ دوایین خه‌م و كۆستى خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.