هێزە ئاسمانییەكانی كۆریای باشوور رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆكەیەكی جەنگی ئەو وڵاتە لە باشوری رۆژهەڵاتی سیئۆلی پایتەخت كەوتووەتە خوارەوە.
لە راگەیەندراوێكدا هێزە ئاسمانییەكانی كۆریای باشوور ئاماژەی بەوەكردووە، فڕۆكەكە دوو فڕۆكەوانی تێدا بووه ، كه پێدەچێت هەردوو فڕۆكەوانەكە گیانیان لە دەست دابێت.
هاوكات بەرپرسێكی هێزی ئاسمانی كۆریای باشوور ئاشكرایكردووە، فڕۆكە جەنگییەكە لە جۆری F16 بووە، لەكاتی گەڕانەوەی لە راهێنانی سەربازی بۆ بنكەكەی تێكشكاوە بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی دیاربكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.