Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:27

تورکیا دەڤەری سیدەکان تۆپباران دەکات

‌به‌هۆی بۆردومانه‌وه‌ چه‌ند گوندێك چۆڵكران
کوردستان TV
#7
100%


تورکیا تۆپبارانی دەڤەری سیدەکان دەکات، بەڕێوەبەری شارۆچکەکەش رایگه‌یاند: بەهۆی تۆپبارانەکە گوندەکانی خەلیفان و لێلکان چۆڵکران.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجه‌ممه‌ 5ی نیسانی 2018، بۆ جارێكی دیكه‌ تۆپخانه‌كانی توركیا ده‌ستیانكرد به‌ تۆپبارانكردنی ناوچه‌كانی ده‌ڤه‌ری برادۆست و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند گوندێك لە ناوچەی سیدەکان چۆڵكران.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان رایگەیاند: تورکیا تۆپبارانی گوندەکانی خەلیفان و لێلکان دەکات.

گوتیشی: ئەو دوو گوندە ئاوەدانن و بۆ پاراستنی ژیانیان، دانیشتووانەکه‌یان گوندەکانیان چۆڵكردووه‌ و بۆ جارێكی دیكه‌ ترس و دڵه‌راوكێ بۆ دانیشتوانی ئه‌م گوندانه‌ دروست بووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.