Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:05

گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی: یەکێتی لە ھەندێک ناوچەدا دەنگەکانی کەم دەکات

گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی: یەکێتیی ھەروا بەئاسانی نافەوتێت
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە یەکێتی لە ھەندێک ناوچەدا دەنگەکانی کەم دەکات، ئەوەش ناشارێتەوە کە ناتوانن پێشبینی کورسییەکانیان بکەن.

لەتیف نێرەوەی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە باسنیوزی ڕایگەیاند” یەکێتیی ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کردووە، ھەرچەندە ناتوانین پێشبینی بۆ کورسییەکانمان بکەین، بەڵام ڕەنگە دەنگەکانی یەکێتیی لەھەندێک ناوچەکەدا کەم بکات، بێگومان ئەمەش مانای ئەوە ناگەیەنێت، کە کورسییەکانی یەکێتیی دادەبەزێت“.

گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە کاتێک دەڵێت دەنگەکانیان لە ھەندێک ناوچە کەم دەکات، ئەوا "لە هەندێک ناوچەش دەنگەکانی یەکێتی زیاد دەکات". جەختیشی لەوە کردەوە کە "جەماوەری یەکێتی هۆشیارن و ناکەونە ژێر عاتیفەی هیچ لایەنێکەوە". 

ئەوەشی روون کردەوە، یەکێتیی یەکێکە لە حزبە سەرتاسەرییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ”ھەندێک لایەن حەز دەکەن دەنگەکانی یەکێتی کەم بکات، ئەوەش پرۆسەیەکی دیموکراسییە، بەڵام یەکێتیی ڕەگ و ڕیشەیەکی قوڵی ھەیە و ھەروا بەئاسانی نافەوتێت“.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.