Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 21:45

لەماوەی 24 کاتژمێر ئەنجامی هەڵبژاردنی عێراق ئاشکرا دەکرێت

لە رێگه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌
کوردستان TV
100%


بریاره‌ 12ی ئایاری ئه‌مساڵ 2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌رێوه‌بچێت و لەماوەی 24 كاتژمێر ئەنجامی هەڵبژاردن ئاشكرا ده‌كرێت.

بەرپرسی كارگێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، لەبارەی ئەنجامی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانەوە‌و چۆنیەتی جیاكردنەوەی دەنگەكان رایگەیاند لەماوەی 24 كاتژمێر ئەنجامی هەڵبژاردن ئاشكرا دەكەن.

ریاز بەدران، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند له‌ رێگه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی عێراق به‌كاردێـت كه‌ ده‌توانێت له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا كۆی گشتی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا ڕوون بكاته‌وه‌ و ئه‌م سیسته‌مه‌ پێشتر له‌ چه‌ند وڵاتێك به‌كارهاتووه‌ و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوە.

گوتیشی “ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ به‌كارهاتوون زۆر پرۆفیشناڵن به‌ تازه‌ترین ته‌كنیكی سه‌رده‌م درووستكراون لە رێگه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ چاودێری ده‌كرێن كه‌ له‌ رێگه‌ی سیسته‌می vsat په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.

بریاره‌ 12ی ئایاری ئه‌مساڵ 2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رێوه‌بچێت و 14 نیسانیش بانگه‌یه‌شی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق و 15ی هه‌مان مانگ بانگه‌شی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.