ئەنجومەنی خۆپیشاندەرانی هەڵەبجە رایانگه‌یاند: له ڕۆژی شەمەوە دەچنەوە قوتابخانەکان و هۆڵەکانی خوێندن.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: ئەنجومەنی خۆپیشاندەرانی هەڵەبجە کۆتایی بە خۆپیشاندان ده‌هێنن و لە ڕۆژی شەمەوە دەچنەوە قوتابخانەکان و هۆڵەکانی خوێندن.
ئەنجومەنی خۆپیشاندەرانی هەڵەبجە رایانگه‌یاندووه گەر حکومەتی هەرێمی کوردستان پاش 30 سی ڕۆژی تر مووچە نەداتەوە ئەوا هەڵوێستی توندیان دەبێت.
لای خۆشیه‌وه سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاند بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو كاتانە بكرێتەوە كە دەرگای خوێندنگاكان بەهۆی بایكۆتكردنەوە داخرابوون رۆژانی شەممانیش دەوام دەكرێت و تاقیكردنەوەكانیش بۆ 15ی ئایاری داهاتوو دوا دەخرێن، راشیگەیاند دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرێوەبەر‌و یەكەی سەرپەرشتیاری سنوو ری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بریاریانداوە رۆژی 7ی نیسانی پرۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە.
سۆران عومەر گوتیشی به‌هۆی په‌لاماره‌كانی ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان دوو ساڵی خوێندنیان فه‌وتاوه، دڵنیام مامۆستایان هه‌مان ئه‌و كاره به‌رامبه‌ر ڕۆڵه‌كانی شاره‌كه‌ی خۆیان ناكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.