Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 10:20

کاتى به‌ڕێوه‌چوونى یاری نێوان مانچسته‌ر سیتى - مانچسته‌ر یونایتد

له‌پریمه‌رلیگ هه‌ردوو یانه‌ له‌هه‌فته‌ى داهاتوو به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
کوردستان TV
100%


 ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى خولى نایابى ئینگلیزى ، له‌هه‌فته‌ى 33ى خوله‌كه‌دا مانچسته‌ر سیتى له‌یاریگاى ئیتحاد میواندارى مانچسته‌ر یونایتد ده‌كات ،  یاریه‌كه‌ له‌كاتژمێر 7:30 ئێواره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت  . 
مانچسته‌ر سیتى له‌كاتێك ئه‌م یاریه‌ ئه‌نجامده‌دات ، له‌یارى چوونى له‌قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا رووبه‌رووی شكست بوویه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ لێڤه‌رپول به‌ئه‌نجامى سێ گۆلى بێ به‌رامبه‌ر 
مانچسته‌ر سیتى له‌خولى نایابى ئینگلیزى پله‌ى یه‌كه‌مى ڕیزبه‌ندى گرتووه‌ به‌ 84 خاڵ ، له‌به‌رامبه‌ر مانچسته‌ر یونایتد له‌پله‌ى دووه‌مى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌یه‌ به‌ 68 خاڵ ، 16 خاڵ جیاوازى نێوانیانه‌ .

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.