Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 21:33

تۆمه‌تبارێکی هه‌ڵاتوو له‌ سلێمانی ده‌ستگیر کرا

به‌ ئۆتۆمبیل 2 مناڵی خێزانێكی شێلابوو
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند، كه‌ به‌ ئۆتۆمبیل 2 مناڵی خێزانێكی شێلابوو  و هه‌ڵاتبوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌داكه‌دا هاتووه‌: شه‌وی‌ 4-4-2018 ، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ سه‌ید سادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ دوو منداڵی‌ شێلابوو و هه‌ڵاتبوو .

دوای‌ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس توانرا تۆمه‌تبار (ش ، ج ، ا ) له‌دایكبوی‌ 1996 ده‌ستگیر بكرێت .

منداڵه‌كان به‌ناوه‌كانی‌ ( ر ، ر ، ر ) ته‌مه‌ن 6 ساڵ و (ر ، ر ، ر ) ته‌مه‌ن 4 ساڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ن و چاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌ وه‌رده‌گرن .

 له‌ ئێستاشدا له‌لایه‌ن به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادقه‌وه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.