پڕۆژه‌ی (تاگرس)، پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی بواری خوێندنی باڵایه له نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و ئا‌ڵمانیا، كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌وروپا بڕی یه‌ك میلۆن یۆرۆی بۆ ته‌رخانكراوه.
به‌ئامانجی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی (تاگرس)، بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه گه‌یشته كوردستان و، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆبوه‌وه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه ڕۆژی چوارشه‌ممه، رێكه‌وتی (٤/٤/٢٠١٨) له دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو، د.كه‌ریم ساڵح عه‌بدول، ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ناوی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌خێرهێنانی د. ئوو موس به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی (جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن)ی ئه‌ڵمانی سه‌رپه‌رشتیاری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی (تاگرس) و وه‌فدی هاوڕێی كرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئاماده‌بوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسیان له گرنگی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی زانكۆكانی كوردستان، هه‌روه‌ك باسیان له چۆنیه‌تی پاڵپشتیكردن و هاوكاریكردنی وه‌زاره‌ت به‌تایبه‌ت له پێداچونه‌وه به رێنماییه‌كانی پله‌به‌ركردنی نازناوی زانستی، له‌هه‌مان كاتدا تیشك خرایه سه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕكردنی خوێندكارانی خوێندنی باڵا به‌تایبه‌ت دكتۆرا و پێدانی بڕوانامه‌ی هاوبه‌ش (جوین دگری) له نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆكانی ئا‌ڵمانیا به‌سیستمی سپلیسایت، باسیش له پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له سێنته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی كرا به‌تایبه‌ت دامه‌زراندنی سێنته‌ری توێژینه‌وه به‌شێوازی گشتی یاخود تایبه‌ت به‌پێیی پسپۆڕییه‌كان.
له به‌رامبه‌ردا، د. ئوو موس به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی (جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن)ی ئه‌ڵمانی سه‌رپه‌رشتیاری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی (تاگرس) و ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه خۆشحاڵی خۆیان به‌و سه‌ردانه بۆ كوردستان ده‌ربڕی، وتیشی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو په‌یوه‌ندییه زانستی و ئه‌كادیمیه‌كانمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و زانكۆكان به‌ره‌وپیش ده‌چێ، هیواشی خواست كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی زانكۆكه‌یان له كوردستان ببێته ده‌روازه‌یه‌كی گرنگ بۆ فراوانكردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌ر له میانه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی وه‌فده‌كه باسی له گرنگی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی زانكۆكانی كوردستان كرد، كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه بڕی یه‌ك میلۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌شی به‌ده‌سكه‌وتێكی زانستی گرنگ بۆ زانكۆكانی كوردستان وه‌سفكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.