گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایده‌گه‌ێنێ، هه‌بوونی په‌كه‌كه له شنگال قبووڵ ناكه‌ین و لایه‌نی عێراقیش ئه‌مه ده‌زانێت و ئه‌وانیش قبووڵی ناكه‌ن.
ئیبراهیم كاڵن، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند: ئیدی پێویسته كۆتایی به‌وه بهێندرێ خاكی عێراق له دژی توركیا به‌كاربهێنرێت، له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی لێكتێده‌گه‌ین. له‌به‌رئه‌مه له شنگال یان قه‌ندیل و هه‌ر جێیه‌كی دیكه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان دژی په‌كه‌كه ده‌بنه مایه‌ی خۆشحاڵی.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌بوونی په‌كه‌كه له شنگال قبووڵ ناكه‌ین و لایه‌نی عێراقیش ئه‌مه ده‌زانێت و ئه‌وانیش قبووڵی ناكه‌ن.
كاڵن له‌باره‌ی ده‌نگۆكانی ده‌ستپێكردنی په‌كه‌كه به كشانه‌وه‌ی له شه‌نگال گوتی: ئێمه به هه‌ستیارییه‌وه له‌وه ده‌ڕوانین، چونكه زوو زوو تووشی تاكتیكی درۆزنانه‌ی ئه‌و رێكخراوه بووینه‌ته‌وه، هه‌موو كاتێك ناو و سه‌نگه‌ر و شوێن ده‌گۆڕن، به‌ڵام دیسانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بوونی خۆیان له‌وێ به‌رده‌وامی پێ بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.