به‌بۆنه‌ی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانییه‌وه، له په‌یامێكدا به‌ڕێز (سۆنگ ونگ ویوب) باڵیۆزی كۆریای باشوور له به‌غدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
باڵیۆزخانه‌ی كۆماری كۆریای باشوور
به‌ڕێز جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
زۆر خه‌مگین بووم به بیستنی هه‌واڵی كۆچی دواییی برای به‌ڕێزتان دلۆڤان ئیدریس بارزانی، بێگومان خوالێخۆشبوو جێگای ڕێزێكی زۆر بوو و پاڵپشتێكی به‌هێزی جه‌نابتان بوو.
كۆچی دواییی به‌ڕێزیان خه‌مێكی زۆری بۆ به‌جێهێشتین. هاوبه‌شی خه‌متانم، ده‌مه‌وێ له ناخی دڵه‌وه پرسه‌ی خۆمتان پێ ڕابگه‌یه‌نم و هاوبه‌شی ئازاری خۆتان و خێزانی قه‌درگرانی خوالێخۆشبووین. خوای گه‌وره ڕۆحی براكه‌تان شاد بكات و له‌و ساته‌وه‌خته سه‌خته‌شدا هێز و توانا به به‌ڕێزتان ببه‌خشێ.
دڵسۆزتان
سۆنگ یۆنگ ویوب
باڵێۆزی كۆریای باشوور له عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.