Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 21:34

باڵیۆزخانه‌ی شانشینی هۆڵه‌ندا بۆ نێچیرڤان بارزانی: تکایه‌ هاوخه‌میمان قبووڵ بکه‌ن

ده‌زانم چ كۆستێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ خۆتان و بنه‌ماڵه‌كه‌تان
کوردستان TV
#7
100%

به‌بۆنه‌ی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانییه‌وه‌، حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌ ڕێگه‌ی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ له‌ به‌غدا له‌ په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

باڵیۆزخانه‌ی شانشینی هۆڵه‌ندا

كۆماری عێراق

به‌ڕێز جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕێز بارزانی

به‌ ناوی حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا ده‌مه‌وێ له‌ ناخه‌وه‌ ‌هاوخه‌میی خۆم بۆ مه‌رگی ناواده‌ی برای خوالێخۆشبووتان دلۆڤان بارزانی ده‌رببڕم، تكایه‌ هاوخه‌میمان قبووڵ بكه‌ن. ده‌زانم چ كۆستێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ خۆتان و بنه‌ماڵه‌كه‌تان. له‌م ساته‌وه‌خته‌ سه‌خته‌دا هیوای به‌هێزی و خۆڕاگریتان بۆ ده‌خوازم.

باڵیۆز ماتیس ڤۆڵته‌ر

باڵیۆزخانه‌ی شانشینی هۆڵه‌ندا

به‌غدا، عێراق

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.