دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان رایگه‌یاند: ئه‌و په‌یوه‌ندییانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه دۆخی ئاسایی و گفتوگۆ به‌رده‌وامه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی توركیاش بۆ سه‌ر شنگال گوتی: عێراق ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه سیناریۆی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین له شنگال دووباره ببێته‌وه، ناشكرێت هیچ هێزێكی بیانی به‌شێكی عێراق داگیر بكات .
سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌و قسانه‌ی له میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یانی چاپی له‌نده‌نی كرد و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند: ئه‌و په‌یوه‌ندییانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه دۆخى ئاسایى و گفتوگۆ له نێوان هه‌ردوولا له ئارادایه، به‌شێكیان گفتوگۆى رانه‌گه‌یه‌ندراون و هه‌ردوولاش پێویستیان به یه‌كتره و له یه‌ك ده‌وڵه‌تدان و به‌رژه‌وه‌ندییان هاوبه‌شه و هیچكامێكیان له‌وه‌ی دیكه زیاد نین .
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیاش بۆ سه‌ر شنگال، سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕوونیكرده‌وه كه هه‌ڵوێستى به‌غدا روون و راشكاوانه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر دواى كشانه‌وه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان له شنگال، توركیا هه‌ر سووربێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى و هیواخوازین ره‌وشه‌كه نه‌گاته ئه‌و قۆناغه.
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم راشیگه‌یاند: پارتى كرێكارانى كوردستان دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا، به ته‌واوى له ناوچه‌كه پاشه‌كشه‌ى كردووه؛ ناكرێت هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وام بن و ناشكرێت هیچ هێزێكى بیانى به‌شێكى عێراق داگیر بكات .
هه‌روه‌ها گوتی ترس و نیگه‌رانى عێراق ئه‌وه‌یه كه سیناریۆى عه‌فرین له شنگال دووباره ببێته‌وه، هیوا ناخوازین ئه‌وه رووبدات، هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان خۆیان رایانگه‌یاندووه كه پاشه‌كشێیان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.