سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، وه‌ڵامی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ده‌اته‌وه‌و رایده‌گه‌ێنێ، هه‌شتپێی تیرۆری ئێران، ئیسرائیل به تیرۆریزم تۆمه‌تبار ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئاگاداری چالاكییه‌كانی فه‌یله‌قی قودس نییه له سووریا، ئه‌وا ئێمه ئاگاداری ده‌كه‌ینه‌وه.
بێنیامین ناتانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: بێ مه‌نتقی سنووری نییه. هه‌شتپێی تیرۆری ئێران، ئیسرائیل به تیرۆریزم تۆمه‌تبار ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئاگاداری چالاكییه‌كانی فه‌یله‌قی قودس نییه له سووریا، ئه‌وا ئێمه ئاگاداری ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ ھه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له میانی لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا-رووسیا-ئێران له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له ئه‌نقه‌ره كۆببوونه‌وه.
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له میانی لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا-رووسیا-ئێران رایگه‌یاند: له‌م ماوانه‌ی دواییدا ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره‌ی تیرۆر بووه‌ته‌وه .
راشیگه‌یاند ژماره‌یه‌ك له وڵاتان مه‌شق به تیرۆریستان ده‌كه‌ن و سه‌رچاوه‌ی داراییان بۆ دابین ده‌كه‌ن و چه‌كی پێشكه‌وتوویان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.