Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 21:57

قاسم شه‌شۆ بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا: که‌س وه‌ک سه‌رۆک بارزانی شه‌نگالی نه‌پاراست و دڵسۆزی شه‌نگال نه‌بوو

ڕاست نییه‌ بگوترێت په‌كه‌كه‌ له‌كاتی خۆیدا خه‌ڵكی شه‌نگالی له‌ده‌ست داعش ڕزگاركرد
کوردستان TV
#7
100%

فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدخان رایده‌گه‌ێنێ، كه‌س بۆ ڕۆیشتنی په‌كه‌كه‌  له‌ شنگال نه‌گریاوه‌، سوپاسی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی -یش ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ٢٠١٤ چه‌كی پێداین بۆ به‌رگری له‌شه‌نگال ، ئه‌و تاكه‌ سه‌رۆك بوو، ڕاسته‌ سه‌ركرده‌ی تر هه‌بوون به‌س كه‌س وه‌ك سه‌رۆك بارزانی شه‌نگالی نه‌پاراست و دڵسۆزی شه‌نگال نه‌بوو.

قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدخان رایگه‌یاند: ڕاست نییه‌ بگوترێت په‌كه‌كه‌ له‌كاتی خۆیدا خه‌ڵكی شه‌نگالی له‌ده‌ست داعش ڕزگاركرد، ئه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێكی خۆیان بوون ده‌یانهێنانه‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و ده‌یانگوت ئه‌مانه‌ ئێزیدین و ئێمه‌ ڕزگارمان كردوون، به‌ڵكو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی ئێزیدخان هاتن و به‌فریای خه‌ڵكی شنگال كه‌وتن و ڕزگاریان كردن.

گوتیشی: كه‌س بۆ ڕۆیشتنی په‌كه‌كه‌ نه‌گریاوه‌، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی"شه‌ڵاتی" خۆیان بوون كه‌ مێشكیان شۆراوه‌ و ده‌رزی و حه‌بیان پێدراوه‌ ئه‌وانه‌ ته‌مسیلیان ده‌كرد و پێده‌كه‌نین له‌ڕاستیدا.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌و ژنه‌ به‌ته‌مه‌نانه‌ی له‌وێنه‌كانیشدابوون، ئه‌وانه‌ بێ عه‌قڵیان كردوون به‌ حه‌ب و ده‌رمان و پێیان ده‌ڵێن ئاپۆ دژی ئه‌ردۆغانه‌،ئامانجی ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فڕۆكه‌ی توركیا بێت و شنگال و خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆردومان بكات و بڵێن ئه‌وه‌تا توركیا شه‌نگالی وێران كرد.

شه‌شۆ ده‌شڵێت‌ : سوپاسی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ٢٠١٤ چه‌كی پێداین بۆ به‌رگری له‌شه‌نگال ، ئه‌و تاكه‌ سه‌رۆك بوو، ڕاسته‌ سه‌ركرده‌ی تر هه‌بوون به‌س كه‌س وه‌ك سه‌رۆك بارزانی شه‌نگالی نه‌پاراست و دڵسۆزی شه‌نگال نه‌بوو.

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.