دایکێک و دوو كۆڕى، كه خەڵکی زاخۆن لە پارێزگای دهۆک، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئاوی نێوان تورکیا - یۆنان خنکان.
ئه‌مرۆ چوارشەممە 4-4-2018 به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران كورد، کە 25 كه‌سی خه‌ڵكی زاخۆ تێدابوون، لە نێوان توركیا - یۆنان ژێرئاو دەکەوێت و به‌و هۆیه‌وه سێ ئه‌ندامی خێزانێک ( دایک و دوو کوڕ) خنکان.
حاجى كامیران یوسف، باوکی دوو کوڕەکەو هاوژینی ژنە خنکاوەکە بە رووداوی راگەیاند" کاتژمێر 5:30 خولەکی به‌یانی ئه‌مرۆ ئاگادارکرامەوه، کە به‌له‌مێك لەنێوان تورکیا - یۆنان کە 25 كه‌سی خەڵکی زاخۆی تێدابووه ژێر ئاوکەوتووە، لە ئەنجامدا هاوژینەکەم و دوو کوڕم خنکاون".
هاوژینەکەی ناوی "بەیان عجێل تەمۆ" تەمەن 35 ساڵە و کوڕەکانیشی ناویان شێروان و ئادەم بووە، یەکێکیان تەمەنی 12 ساڵە و ئەوەی دیکەش چوار مانگ.
سه‌یران نادر، یه‌كێكە لە رزگاربووانی نێو بەلەمەکە بە رووداوی راگەیاند" ماوه‌ى 32 رۆژ بوو له ئیستەنبوڵ بووین، له‌وێ له‌گەڵ قاچاخچییەک رێكکهوتووین ئێمه ببات بۆ یۆنان، 25 کەس لەنێو بەلەمێکدا سواربووین، کە سەرجەممان خەڵکی گوندی خراپ بابکێین لە زاخۆ".
ئەو رزگاربووە بە هاوارکردن و گریانەوە دەڵێت " ئێستا ئێمە لە رووداوەکە رزگارمان بووە، بەڵام نازانین لە چ جێگایەکین و گیرمان خواردووە، هیچ کەسێکیش بەهانامانەوە نەهاتووە".
سه‌یران ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، خێزانه خنكاوه‌كه له هه‌شت كه‌س پێكهاتبوون، سێ كه‌س له خێزانه‌كه خنکاون و هیچ کەسێکیش نازانێت تەرمەکانیان لەکوێی ئاوەکە دایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.