وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەکاتەوە هیچ هێزێکی پێشمه‌رگه گەڕابێتەوە کەرکووک و دەشڵێت، هەر رێککەوتنێکی لابەلاش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پیشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم رەتدەکەینەوە، كه ئیمزای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت.
جەمال ئیمینکی سوپا سالاری پێشمەرگە بە کوردستان 24ی رایگەیاند، ئەوان ئاگاداری گەڕانەوەى پێشمەرگە نین بۆ کەرکوک و هەر رێککەوتنێکی لابەلاش بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، رەتدەکەینەوە.
جەمال ئیمینکی گووتیشی، هەر رێککەوتنێک کە ئیمزای وەزارەتی پێشـمەرگەی له‌سه‌ر نه‌بێت په‌سه‌ندی ناكه‌ین و ئاگاداری گەڕانەوەی هیچ هێزێکی پێشمەرگە نین بۆ کەرکووک.
چەند میدیایەکی عێراقی بڵاویانکردەوە، هێزێکی پێشمەرگە کە سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانه، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا گەراوەتەوە کەرکووک.
ماوەیەکە باس لە گەرانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمریکا و به‌ریتانیا هەوڵەکانیان چرکردووتەوە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.