بەهۆی تێپەڕاندنی یاسای بودجەی گشتی عیراق لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراقەوە كە ژمارەیەك سەرپێچی دەستووری لەخۆ دەگرێت، دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق سكاڵایەكی یاسای لەدژی ناوبرا تۆمار كرد.
سەرۆك كۆماری عیراق بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی مافی هاوڵاتیان رێگەی دا بە بڵاوكردنەوەی یاسای بودجە لە رۆژنامەی وقائع .
رۆژی 3 مانگی ئازاری رابردوو ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق لەدانیشتنی ئاسایی خۆیدا دەنگیان دا بە یاسای بودجەی گشتی عیراق كەناكۆكی لەسەر بوو ،بەڵام سەرۆك كۆماری عیراق پەسەند كردنی یاساكەی رەتكردەوە چونكە زیاتر لە 30 حاڵەتی پێشێل كاری دەستوری لەخۆدەگرت.
لەبەرامبەردا سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق تانەی سەرۆك كۆماری عیراقی رەتكردەوە لەسەر پرۆژە یاساكە و رایگەیاند: هەر كەسێك ناڕەزایەتی هەیە لەسەر پرۆژە یاساكە دەتوانێت لەدادگای ئیتیحادی سكاڵا بنوسێت .
لای خۆشیهوه ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ 4/4/2018 فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق داوای ژمارە 57/فیدراڵی/2018ی لە دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە نادەستووریبوونی 14 بابەت لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، تۆمارکرد.
دەشڵێ ئەو بابەتانە سەرجەمیان تایبەتن بەشایستە داراییەکانی هەریمی کوردستان کە سەرۆک کۆمار سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.