Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:14

ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی
کوردستان TV
#7
100%

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی بەڕێوە دەچێت.

نازم ھەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دراوە، بۆ ئەوەی لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی کە حکوومەت ناردوویەتیە پەرلەمانی کوردستان، گفتوگۆ بکەن و کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمانیش ئەنجان بدەین.

نازم ھەرکی گووتی: ھەرچەندە ئێستا پەرلەمان لە پشوو دایە، بەڵام یەکشەممەی داھاتوو کۆبوونەوەیەکی دیکە لە نێوان سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکاندا دەکرێت، ھەروەھا لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار دەدرێت کە چ ڕۆژێکی ئەو ھەفتەیە دیاری دەکەن بۆ کۆبوونەوە.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتیشی: لێژنەی یاسایی و لێژنەی دارایی پەرلەمان ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی لەسەر بابەتی پرۆژە یاسای چاکسازی کە بۆ پەرلەمان نێردراوەتەوە، بگەنە ڕێککەوتنێک، تا دواتر پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکات و پەسەند بکرێ و ھەتا لەلایەن حکوومەتیشەوە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەت بەشداریی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دەبێت، چونکە ھەر بابەتێک پەیوەندیی بە لایەنی دارایییەوە ھەبێ، حکوومەت خۆی شاندی بۆ دیاری دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.