Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:24

یۆنامی: مانگی رابردوو 104 هاوڵاتی لە عێراق کوژراون

یۆنامی ئاماری پەلامارە تیرۆریستیەكان بۆ مانگی رابردوو لە عێراق ئاشكرا دەكات
کوردستان TV
100%


نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی توندوتیژیی و پەلامارە تیرۆریستییەكان، مانگی رابردوو 104 هاوڵاتی لە عێراق كوژراون و 177ی تریش بریندار بوون.

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی)، لەڕێگەی بڵاو كردنەوەی ئامارێكەوە ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پەلامارە تیرۆریستیەكانی مانگی رابردوو لە عێراقدا 104 هاوڵاتی كورژراون و 177 هاوڵاتی دیكەش بریندار بوو.

یۆنامی بەمشێوەیە ئامارەكەی مانگی ئاداری خستۆتەڕوو: لەشاری بەغداد 33 كەس كوژراون و 91ی تریش بریندار بوون. لە پارێزگای سەڵاحەدینیش بە كوژرانی 12 كەس و برینداربوونی 26ی تر. لە پارێزگای ئەنباریش بەكوژرانی 11 كەس و برینداربوونی 22ی تر.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.