Erbil 11°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 23:50

لەهەفتەی داهاتوو دادگای سلێمانی دەست بەدەوام دەکاتەوە

مامۆستایان خێمەكانیان له‌به‌رده‌م دادگا لادا
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی رایگەیاند" لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بەدەوامكردن دەكەینەوە".

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی سەبارەت بەكاتی دەستپێكردنەوەی كاتی دەوامی دادگاكەیان ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بەدەوامكردن دەكەنەوە.

لە ئاگادارینامەیەكدا كە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانیدا بڵاویكردوەتەوە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە كە بەهۆی ئاسایی بوونەوەی دۆخی دەوروبەری دادگای سلێمانی لە ڕۆژی یەكشەممە 8-4-2018ـەوە دەوامی دادگا ئاسایی دەبێتەوە.

لەئاگادارینامەكەدا ئەوەش هاتووە داوا لە سەرجەم فەرمانبەران و كارمەندانی دادگا دەكەین پابەندی دەوامی ئاسایی خۆیان بن.

بەهۆی خۆپیشاندانەكانی مامۆستایانەوە لە25ی مانگی رابردووە كەخیمەیان لەبەردەم دادگای سلێمانیدا هەڵدابوو دادگای سلیمانی دەوامی راگرتبوو لەدوێنیشەوە مامۆستایان خێمەكانیان لابردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.