Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:11

مارکاى ئیسپانى : چاڤى وه‌رزى داهاتوو راهێنه‌رى سه‌دى قه‌ته‌رى ده‌بێت

چاڤى ڕۆژێك دێت بگه‌ڕێمه‌وه‌ ڕیزه‌كانى بارسێلۆنا به‌ڵام وه‌ك راهێنه‌ر
کوردستان TV
100%


ڕۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى هه‌واڵێك تایبه‌ت به‌ چاڤى ئه‌ستێره‌ى پێشووى یانه‌ى بارسێلۆنه‌ى ئیسپانى ئێستاى سه‌دى قه‌ته‌رى بڵاو كردوه‌ته‌وه‌ ، ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م وه‌رزه‌ دوا وه‌رزى یارى كردنى چاڤى ده‌بێت له‌ڕیزى یانه‌ قه‌ته‌ریه‌كه‌ ، بۆ وه‌رزى داهاتوو ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى سه‌دى قه‌ته‌رى وه‌رده‌گرێت . 
ماركا ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت چاڤى ئه‌و نیه‌ته‌ى هه‌بووه‌ كه‌پێشتریش له‌ڕیزه‌كانى بارسێلۆنه‌ بووه‌ لێدوانى داوه‌ كه‌له‌داهاتوو ده‌یه‌وێت پاش واز هێنانى له‌یانه‌كه‌ى بگه‌ڕێته‌وه‌ ڕیزه‌كانى بارسێلۆنا وه‌ك راهێنه‌ر ، بۆیه‌ ده‌ستپێك له‌سه‌دى قه‌ته‌رى ده‌ست پێده‌كات له‌ئه‌زمونى كارى راهێنه‌رایه‌تى  .  ماركا له‌كۆتا ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ر داواكارى كارگێرى سه‌د چاڤى ده‌بێته‌ راهێنه‌ر و وه‌خودى ناوبراویش ئه‌و ئاماده‌ییه‌ى هه‌بووه‌ كه‌ئه‌و ئه‌ركه‌ وه‌رگرێت خۆی به‌سه‌ركه‌وتووی ده‌زانێت له‌كارى تازه‌یدا 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.