Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:22

سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌شداری له‌ پرسه‌ی دلۆڤانی بارزانی ده‌کات

له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مسرور بارزانی پێشوازیان لێكرا
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆک کۆماری عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا به‌شداری له‌ پرسه‌ی دلۆڤان ئیدریس بارزانی ده‌كات.

فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق بە یاوەریی ئەیاد عەللاوی و ئوسامە نوجەیفی، جێگرانی سەرۆک کۆماری عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی و ژمارەیەک سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە به‌شداریان له‌ پرسه‌ی دلۆڤان ئیدریس بارزانی كرد له‌ پیرمام.

شایه‌نی باسه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مسرور بارزانی پێشوازیان لێكرا.

دوای نیوەڕۆی ئه‌مرۆ چوارشەممە 4/4/2018، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق بە یاوەریی ئەیاد عەللاوی و ئوسامە نوجەیفی، جێگرانی سەرۆک کۆماری عێراق و ژمارەیەک سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە، بە سەردانێک گەیشتە هەولێر، له‌لایه‌ن كه‌ریم شنگالی و هۆشیار زێباری و نه‌وزاد هادی له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی لێكران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.