Erbil 9°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 18:16

داعش له‌ سنووری حه‌مرین سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌

له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆشایه‌كی ئه‌منی دروستبوو
کوردستان TV
100%


چەكدارانی داعش لە ماوەی رابردوو لە عێراق بەتایبەتی لە نێوان پارێزگاكانی دیالە و سەڵاحەدین و كەركووك چەندان هێرشی گەورەیان ئەنجام داوە.

ئێستا پاشماوەی چەكدارانی داعش لە عێراق و سووریا خەریكی ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی و تەقاندنەوە و بۆ سەدانانەوە بۆ هێزە تەناهی و هاووڵاتییانن و لە ماوەی رابردوو لە عێراق بەتایبەتی لە نێوان پارێزگاكانی دیالە و سەڵاحەدین و كەركووك چەندان هێرشی گەورەیان ئەنجام داوه‌.

ره‌عد ئه‌ڵماس، رایگه‌یاند: هێشتا داعش مه‌ترسییه‌كه‌ى جدییه‌ له‌سه‌ر پارێزگاى دیاله‌ و مه‌ترسییه‌كانى له‌ناو نه‌چوون.

ئه‌و نوێنه‌ره‌ى پارێزگاكه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى (RT) رووسى، رایگه‌یاند، به‌ شێوه‌یه‌كى نیمچه‌ رۆژانه‌، چه‌كدارانى داعش كرده‌وه‌ى تیرۆریستى له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان ئه‌نجامده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت به‌ تۆپى هاوون، ناوبه‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانى دانیشتوان تۆپباران ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌ گوێره‌ى زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان، چه‌كدارانى داعش له‌ ناوچه‌كانى سنوورى حه‌مرین و كێڵگه‌ كشتوكاڵییه‌كانى ده‌وروبه‌رى پارێزگاكه‌ بوونیان هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش پێویستیى ده‌كات هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه‌ بۆ كۆتایهێنان به‌و مه‌ترسیانه‌.

له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی سنوورى حه‌وزی حه‌مرین له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كان و هێزه‌ عێراقییه‌كان، به‌ هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێك، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌م سنوورانه‌ كشانه‌وه‌ بۆشایه‌كی ئه‌منی له‌م ناوچه‌یه‌ دروست بوو داعشیشی ئه‌مه‌ی به‌ ده‌رفه‌ت زانی بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.