Erbil 11°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 23:26

نێرده‌ی هه‌میشه‌یی عێراق له‌ UN سەرەخۆشی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌کات

محه‌ممه‌د حوسێن به‌حر ئه‌لعلوم پەیامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
کوردستان TV
100%

 

محه‌ممه‌د حوسێن به‌حر ئه‌لعلوم، نێرده‌ی هه‌میشه‌یی عێراق له‌ نه‌ته‌وەیه‌كگرتووه‌كان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان کرد.

دەقی پەیامی محه‌ممه‌د حوسێن به‌حر ئه‌لعلوم

بڕای به‌ڕێزم نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان / هه‌ولێر 

سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت 

به‌دڵگرانیی و خه‌مێكی قووڵه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو برای به‌ڕێزتان دلۆڤان بارزانیمان پێگه‌یشت. سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌ین و به‌شداری خه‌متانین. له‌ خودای گه‌وره‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌، خوالێخۆشبوو بخاته‌ ژێر دلۆڤانی خۆی و سه‌بووری به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاره‌كانتان بدات.
 
انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون 
براتان محه‌ممه‌د حوسێن به‌حر ئه‌لعلوم 
نێرده‌ی هه‌میشه‌یی عێراق له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان 

KTV

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.