سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانیى عێراقى هاوخه‌میى خۆى بۆ كۆچى دوایى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانى ده‌رده‌بڕێت.
به‌ڕێز سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانیى عێراقى له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆى بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانى ده‌ربڕى و پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌ى بارزانى كرد، هه‌روه‌ها هیواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و ئه‌مه دوایین خه‌م و كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت.
لاى خۆیه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی به‌ڕێز ئه‌لحه‌كیمى كرد و پێزانینى خۆى بۆ سه‌ره‌خۆشى و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.