برێت مەکگۆرک، نوێنەری، سهرۆكى ئهمهریكا لە هاوپیەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە" سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ بەبێ پێشمەرگە مەحاڵ بوو، ههروهها ئێران هەوڵ دەدات سوود لە بۆشایی نێوان هەولێر و بەغدا وەربگرێت، بەڵام ئێستا هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ڕێگەیەکی ڕاستیان گرتووەتە بەر".
برێت مەکگۆرک ئاماژەی بەوەش کرد" پێویستە بەغدا و هەولێر بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی هەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا سەرجەم کێشەکانیان چارەسەر بکەن".
ماوەی دوو هەفتەیە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەڕووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە بەرەو باشتر بوون دەڕۆن و ئەم هەلومەرجەش دوای لابردنی هەندێ گەمارۆی حکوومەتی عێراق لەسەر هەرێمی کوردستان، وەک کردنەوەی گەشتە نێودەولەتییەکانی دوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر و چەند بڕیاری دیکە، هاتووەتە ئاراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.