Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:16

فوئاد مەعسوم بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر

بۆ بەشداریکردن لە پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆک کۆماری عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات.

دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 4/4/2018، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق بە یاوەریی ئەیاد عەللاوی و ئوسامە نوجەیفی، جێگرانی سەرۆک کۆماری عێراق و ژمارەیەک سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە، بە سەردانێک گەیشتە هەولێر، له‌لایه‌ن كه‌ریم شنگالی و هۆشیار زێباری و نه‌وزاد هادی له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی لێكران.

بەپێی زانیارییەکان، فوئاد مەعسوم، ئەیاد عەللاوی، ئوسامە نوجەیفی و شاندە یاوەرەکەیان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، كە ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی پرسەی كۆچكردوو دلۆڤان بارزانییە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.