په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى له ده‌ڤه‌رى شێخان رایگه‌یاند " ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى هه‌ولێر- دهۆك، نزیك كۆمه‌لگاى چره، تانكه‌رێكى بارهه‌لگرى نه‌وت له جورى مارسیدس وه‌رگه‌راو به‌هۆیه‌وه 20 ته‌ن نه‌وتى خاو به‌شه‌قامدا رژا، به‌لام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانى گیانى به‌دواوه نه‌بوو.
له‌م باره‌وه پۆلیسى هاتوچۆى شێخان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند" ماوه‌ى دوو رۆژه رووداوى هاوشێوه زیادى كردووه و هۆكاره‌كه‌شى بۆ تێكچوونى رێگاكه ده‌گه‌رێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.