Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:24

سه‌رۆکى یه‌کێتى تۆپى پێى ئیسپانیا هۆشدارى ده‌دات به‌یانه‌ى بارسێلۆنا

بارسێلۆنا بۆ سه‌رۆكى یه‌كێتی تۆپى پێى ئیسپانیا جوان نیه‌ ووته‌كانت
کوردستان TV
100%


خافێر تیباس سه‌رۆكى یه‌كێـتى تۆپى پێى ئیسپانیا ، له‌لێدوانێكى له‌باره‌ى یارى كۆتایی جامى شاى ئیسپانیا له‌نێوان بارسێلۆنا - سێڤیا كه‌له‌یاریگاى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت هۆشدارى ده‌دات به‌یانه‌كه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ له‌باره‌ى به‌كار نه‌هێنانى هوتاف و وتنه‌وه‌ى دروشم له‌كاتى سرودى نیشتیمانى ئیسپانیا له‌یاریگا ده‌بێت پابه‌ند بن به‌ڕێزلێنان به‌سرودى نیشتیمانى وڵات ، له‌ئه‌گه‌رى ووتنه‌وه‌ى دروشم و هوتاف له‌لایه‌ن هانده‌رانتانه‌وه‌ ئه‌وا ڕووبه‌رووى سزاى ئێمه‌ ده‌بنه‌وه‌ كه‌دووچارتان ده‌كه‌ین ، به‌جۆرێك له‌و كاته‌ یاریه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ و به‌ڕێوه‌نه‌چێت ، كاردانه‌وه‌كانى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیا ڕه‌خنه‌ى توندى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌ بارسێلۆنا ڕایده‌گه‌یه‌نێت بۆ سه‌رۆك جوان نیه‌ ئه‌و ووتانه‌ ، له‌به‌رامبه‌ر خافێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت ده‌بێت ڕێز له‌پیرۆزییه‌كانى وڵات بنرێت سوكایه‌تى  و ئیهانه‌ قه‌بوڵ كراو نیه‌ لامان .

بریاره‌ له‌ 21-4-2018 له‌كاتژمێر 10:30 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر بارسێلۆنا و سێڤیا یارى كۆتایی جامى شاى ئیسپانیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن .


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.