تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا خاڵی سنووری پێشخابوور ـ سێمالكایان له نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستان به‌چڕی تۆپباران كرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا خاڵی سنووری پێشخابوور ـ سێمالكایان له رۆژئاوا و باشوور و كه به سێ گۆشه‌ی نێوان باشوور و باكوور و رۆژئاوا ناسراوه كیلۆمه‌ترێك، ده‌وروبه‌ری خاڵی سنووری پێشخابووریان له سنووری قه‌زای زاخۆ بۆردومانكرد.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند دوای بۆردومانكردنی ئه‌و سنووره له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی توركیا، ده‌روازه‌ی سنووری پێشخابوور - سێمالكا بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر داخرا.
لای خۆشیه‌وه بابه‌كر زێباری به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای دجله له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئه‌وه دووه‌م جاره تۆپخانه‌كانی توركیا ئه‌م سنوور تۆپباران ده‌كات، به‌پێ زانیارییه‌كانی ئێمه سێ كارمه‌ندی ئاسایشی په‌یه‌ده له ده‌روازه‌ی سێمالكا لای رۆژئاوای كوردستان برینداربوونه.
به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای دجله گوتیشی: تۆپێك به‌ر كارگه‌یه‌كی چه‌و و لم كه‌وتووه لای سنووری هه‌رێمی كوردستان زیانێكی زۆر به‌ر كارگه‌كه كه‌وتووه.
بابه‌كر زێباری هه‌ر له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: كه له كاتێكدا هیچ باره‌گایه‌كی (یه‌په‌گه) و (په‌یه‌ده) و (په‌كه‌كه) له‌م ناوچه‌یه نییه به‌س هێزی پێشمه‌رگه و پاسه‌وانی سنووری عێراقی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌پارێزێت، گوتیشی تۆپخانه‌كانی توركیا به هه‌ڕه‌مه‌كی بۆمبارانی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.