Erbil 13°C ھەینی 08 تشرینی دووەم 21:05

بۆفۆن بۆ رۆنالدۆ تۆ باشترینى جیهانى به‌کردار

ئه‌و كاتانه‌ى رووبه‌رووی رۆناڵدۆ ده‌بمه‌وه‌ ، تا كاتژمێر 2:00 شه‌و خه‌وم لێ ناكه‌وێ
کوردستان TV
100%


له‌یارى چوونى قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ ریال مه‌درید بووه‌ میوانى یۆڤانتۆس ، ریال مه‌درید له‌یارى چوونى قۆناغه‌كه‌ توانى به‌ئه‌نجامێكى باش براوه‌ بێت به‌سه‌ر یۆڤی كاتێك به‌ئه‌نجامى سێ گۆلى بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ بوو . 
له‌و یاریه‌دا ڕۆناڵدۆى ئه‌ستێره‌ى ریال مه‌درید توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات ، به‌هۆیه‌وه‌ توانى دووگۆل تۆمار بكات ، كه‌گۆلى دووه‌مى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ به‌شێوازێكى جوان و سه‌رنج راكێش تۆمارى كرد ، له‌دواى یاریه‌كه‌ بۆفۆنى ئه‌ستێره‌ و كاپتنى یۆڤانتۆس  به‌ڕۆناڵدۆى ڕاگه‌یاند :  باشترینى تۆپى پێى ، پێت سه‌رسامم كارو كردارت باشترینه‌ ، بۆیه‌ پێشووتر كه‌ڕامگه‌یاند بوو ئه‌و كاته‌ى ڕووبه‌رووى تۆ ده‌بمه‌وه‌ تا كاتژمێر 2:00 شه‌و ناتوانم بخه‌وم .


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.