له سنوری قه‌زای شێخان جوره مێرووێك له ناو گه‌نمی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌ركه‌وتووه وه‌كو سن وایه به‌ڵام كیسه‌یه‌كی پێوه‌یه و بووه به مه‌ترسیییه‌كی گه‌وره له سه‌ر گه‌نمی جوتیارانی ده‌ڤه‌ره‌كه.
ئه‌م جۆره مێرووه ساڵانه له وه‌رزی به‌هاردا ژماره‌ی زور ده‌بێت و ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵیش رایده‌گه‌ینن : پێش ئه‌وه‌ی گه‌نم گوڵ بگرێت و به‌رهه‌م بدات ئه‌م جۆره سنه شیری گوڵه گه‌نمه‌كه ده‌خوات كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مبوونی به‌رهه‌می گه‌نمی جووتیاران.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له سنوری قه‌زای شێخان لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن پسپۆرانی شاره‌زای بواری كشتوكاڵی دانراوه بۆ زیاتر وشیار بوونی جووتیاران له سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌یان ئه‌مه‌ش به رشاندنی گه‌نمی جوتیاران به جۆره ده‌رمانێكی تایبه‌ت بۆ له‌ناو بردنی ئه‌م مێرووه.
شایانی باسه: له‌مانگی ئادار له ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌و مێرووه دێته خواره‌وه تاكو ده‌گاته ناو گه‌نمی ناوچه ده‌شتاییه‌كان دواتر له سه‌ره‌تای گه‌یشتنی به ناو گه‌نمه‌كه ده‌ست ده‌كات به جووتبوون بو ئه‌وه‌ی هێلكه‌كانی له‌سه‌ر گه‌ڵای گوڵه گه‌نمه‌كه داده‌نێت هه‌ریه‌كه‌یان 180 هێلكه ده‌كات كه به 6-7 رۆژ هێلكه‌كان ده‌تروكێن و زۆر ده‌بن.
ئه‌م جۆره مێرووه به سێ رێگا زیان به گه‌نم ده‌گه‌ینێت:
یه‌كه‌م: مژینی ئاوی ناو قه‌دی گوڵه گه‌نمه‌كه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی وشكبوونی گوڵه گه‌نمه‌كه
دووه‌م: مژینی ئاوی گه‌ڵای گه‌نم
سێیه‌م: مژینی شیری گوڵی گه‌نم ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئه‌گه‌ری له ده‌ستدانی كێشی گه‌نمه‌كه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.