له ده‌ڤه‌ری پشده‌ری سه‌ر به ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین دڵۆپێك له ژه‌هری دووپشك به بڕی 22000 هه‌زار دۆلار كه ده‌كاته 2 ده‌فته‌ر و 20 وه‌رقه به بازرگانێكی ئێرانی به فرۆشرا.
بازرگانه ئێرانییه‌كان وه‌ك ده‌رمانی چاو ئێشه به دوای ئه‌و راوچیانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه خه‌ریكی كوشتنی گیانداره ژه‌هراویه‌كانن و له ناویشیانا دووپشك چونكه ژه‌هری دوپشك له له ده‌رمانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان به‌كار ده‌هێندرێت
سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كان ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه خه‌ڵكانێكی زۆر سه‌رقاڵی راوه دووپشكن، چونكه هه‌ر دڵۆپێكی ژه‌هره‌كه‌ی فریاد ڕه‌سه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی راوی ده‌كات.
شایه‌نی باسه له ده‌ڤه‌ری پشده‌ری سه‌ر به ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین دڵۆپێك له‌و ژه‌هره به بڕی 2 ده‌فته‌ر و 20 وه‌رقه به بازرگانێكی ئێرانی كه ناوی (م. س) ه فرۆشراوه.
ئه‌و بازرگانه كه‌نه‌یوست ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت تایبه‌ت به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی
راگه‌یاند: هه‌ر كه‌سێك 1000 دووپشك به زیندوویی بگرێ و بیداته ئه‌و، ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ردا 25 ده‌فته‌ر دۆلاری پێ ده‌دات.
هه‌مان بارزگان ئه‌وه‌ش روونكردۆته‌وه كه دووپشكی ره‌نگ زه‌رد له دووپشكی ره‌نگی ره‌ش به‌نرختره ،چونكه ژه‌هری ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان به‌هێزتره‌و پێكهاته‌كانی ناوی بۆ بواری ته‌ندروستی باشتره .
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كریستین بیتۆن پرۆفسیۆر له بواری فیزیا له كۆلێژی بایلۆری ئه‌مریكی رایگه‌یاند: ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی له‌سه‌ر مشك ئه‌نجام دراوه ده‌ریخستووه كه ژه‌هری دووپشك له توانایدا هه‌یه كه رێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی هه‌وكردنی جومگه‌كان بكات.
دووپشك ژه‌هر بۆ مه‌به‌ستی هه‌رس كردنی خۆراك به كار دێنێ ، به ده‌گمه‌ن به‌كاری ده‌هێنێ بۆ پێوه‌دان و به‌رگری كردن له خۆی یان بۆ هێرش كردن، زۆربه‌ی كات مرۆڤ به ڕێكه‌وت به‌ركه‌وته ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.