وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه..
وه‌ك به‌ڵێنمان دابوو كه كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی دابه‌شبكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تاوه‌كو ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه به‌شێكی زۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان لیستی مووچه‌كانیان نه‌ناردۆته گه‌نجیه‌كان له به‌شێك شار و شارۆچكه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له رۆژی پێنج شه‌ممه 5/4/2018، ده‌ست ده‌كات به دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی به سیسته‌می نوێی مووچه بۆ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی لیسته‌كانیان ئاماده‌یه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم
4/4/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.