له گوندێكی سه‌ر پارێزگای دهۆك له ئاكامی شه‌ڕی دوو بنه‌ماڵه سێ كه‌س كوژران و سێ كه‌سی تریش برینداربوون.
په‌یامنێرمان رایگه‌یاند: كاتژمێر 10 ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی و زار له گوندی كانی شیرینی سه‌ر به دهۆك 3 كه‌سی بنه‌ماڵه‌كان كوژران و 4 كه‌سی تریش بریندار بوون.
شایه‌نی باسه یه‌كێك له برینداره‌كان له ناو نه‌خۆشخانه‌ی دهۆك ده‌ستڕێژی فیشه‌كی لێكراوه‌و به سه‌ختی بریندار كراوه.
له ئێستاشدا پۆلیسی دهۆك له گوندهكهیهو كۆنتڕۆڵی شه‌ره‌كه‌ی كردووه و شهر له نێوان ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌دا وه‌ستاوه و پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له دۆسیه‌ی كێشه‌كه‌و ده‌ستگیر كردنی بكه‌ره‌كانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.