Erbil 42°C پێنجشەممە 18 تەمووز 17:28

به‌هۆی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه‌ک له‌ هۆتێلێکی شاری هه‌ولێر که‌سێک گیانی له‌ ده‌ستداو که‌سێکیش بریندار بوو

زیانێكی زۆر گه‌وره‌ به‌ر هوتێله‌كه‌و ده‌ورو به‌ریشی كه‌وتووه‌و ئۆتۆمبیلێك سووتاوه‌
کوردستان TV
#7
100%

په‌یامنێرمان رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 8:15 خوله‌ك  له‌ شه‌قامی 30 مه‌تری شاری هه‌ولێر ئاگر له‌ هۆتێل ئه‌ربیل ڤیو كه‌ هوتێلێكی 4 ئه‌ستێره‌ییه‌ به‌ربوو، به‌ هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ستداو كه‌سێكی تریش به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

كاتێك ئاگره‌كه‌ به‌ربۆته‌ هوتێله‌كه‌ كه‌سێكیان له‌ نهۆمی حه‌وته‌می هوتێله‌كه‌ خۆی فڕێداوه‌ته‌ خواره‌وه‌و به‌سه‌ختی برینداربووه‌و سووتاوه‌، له‌ هه‌مانكاتیشدا برای خاوه‌نی هوتێله‌كه‌ له‌ كاتی ئاگره‌كه‌ له‌سه‌ر بانی هوتێله‌كه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.

له‌ ئێستادا برینداره‌كه‌ له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر.

ktv

شایه‌نی باسه‌ جگه‌ له‌ زه‌ره‌ری گیانی زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر گه‌وره‌ به‌ر هوتێله‌كه‌و ده‌ورو به‌ریشی كه‌وتووه‌و ئۆتۆمبیلێك سوتاوه‌و تا ئێستاش تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.