یه‌كه‌م رۆژی پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پیرمام بەڕێوەچوو.
پرسه‌ی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی برازای سه‌رۆك بارزانی و برای نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كاتژمێر نۆی به‌یانی تا دوازده‌ی نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌چوو و هه‌روه‌ها له دووی دوانیوه‌ڕۆش ده‌ستیپێكرده‌وه و تا كاتژمێر پێنج به‌رده‌وام بوو و پرسه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
بەشێکی زۆر لە وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەرۆک و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی باشوور و پارچەکانی دیکەی کوردستان، کۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و هەروەها خەڵکانێکی زۆر لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستان خۆیان گەیاندە پیرمام و لە پرسەکەدا بەشدارییانکرد.
به‌رپرسانی باڵای حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراق و به‌رپرسانی باڵای حكومی و كه‌سایه‌تییه سیاسی و ئایینی و رۆشنبیری و په‌رله‌مانتاران و جه‌ماوه‌رێكی زۆر له هه‌موو كوردستان به‌شداری پرسه‌كه‌یان كرد و هاوسۆزی و هاوخه‌می خۆیان پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كرد و داوایان له خوای گه‌وره كرد خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و دوا خه‌می بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بێت.
"دلۆڤان ئیدریس بارزانی" رۆژی دووشه‌ممه 2/4/2018 به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و ئێواری دوینێ له بارزان و له شوێنی له دایكبوونی به‌خاكسپێردرا.
شایه‌نی باسه "دلۆڤان بارزانی" دووانه‌ی " نێچیرڤان بارزانییه" و له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 1966 له ناوچه‌ی بارزان له دایكبوون.
"دلۆڤان بارزانی" نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو بۆ كار‌و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ریه‌ك له زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌زانی و بایه‌خی به ئه‌رشیف كردنی ڕووداوه‌كانی شۆرشی كوردستان ده‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.