به‌ڕێز یان كۆبیش نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق له په‌یامێكدا بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای، پرسه و سه‌ره‌خۆشی پێشكه‌ش به به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
جه‌نابی نێچیرڤان ئیدریس بارزانی
سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ــ عێراق
له ناخه‌وه دڵگرانم به هه‌واڵی کۆچی ناواده‌ی برای به‌ڕێزتان. بێگومان کاره‌ساتێکی خه‌مناک و جێی داخه بۆ خانه‌واده‌که‌تان، به‌ڵام بۆ به‌ڕێزتان زۆر تایبه‌ته به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته‌وه.
به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ستافی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق، هه‌روه‌ها به‌تایبه‌ت له لایه‌ن خۆمه‌وه ده‌مه‌وێ هاوسۆزیی بۆ خانه‌واده‌که‌تان ده‌رببڕم، تکایه ئه‌م هاوخه‌مییه‌م لێ قبوڵ بکه‌ن.
یان کوبیش
نوێنه‌ری تایبه‌تیی سکرتێری گشتی
2 ی نیسان 2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.