Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 01:35

کۆمپانیای ڕۆز نه‌فت هاوخه‌میی بۆ نێچیرڤان بارزانی ده‌رده‌بڕێت

تکایه‌ هاوخه‌می و پشتیوانیم قبوڵ بکه‌ن، له‌و سات و وه‌خته‌ سه‌خته‌دا
کوردستان TV
#7
100%


له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پیامانه‌دا كه‌ بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نێردرێن، به‌ڕێز ئیگۆر سێچین به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌نفیزی كۆمپانیای رۆزنه‌فتی ڕووسی له‌ په‌یامێكدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ــ عێراق

به‌ڕێز بارزانی
به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی برای به‌ڕێزتانه‌وه (دلۆڤان ئیدریس بارزانی)،‌ تکایه‌ هاوسۆزیی و هاوخه‌میمان له‌ ناخی دڵه‌وه ‌قبوڵ بکه‌ن.

که‌سایه‌تییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ناسراو له‌ کوردستانی عێراق، که‌ ناوی لکاوه‌ به‌ خه‌باتی گه‌لی کوردستانه‌وه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی، کۆچی دوایی کرد. هه‌روه‌کو باپیره‌ی به‌ڕێزتان (مسته‌فا بارزانیی) و چه‌ندان نه‌وه‌ی خانه‌واده‌  ناسراوه‌ به‌ڕێزه‌که‌تان، ژیانی خۆی ته‌رخان کرد بۆ کێشه‌یه‌کی ڕه‌وا که‌ دامه‌زراندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌.

هه‌ر که‌سێک برای به‌ڕێزتانی ناسیبێت به‌هۆی پابه‌ندیی به‌بیروباوه‌ڕه‌کانی، دڵسۆزیی بۆ به‌ها باڵاکان و خه‌باتی بێوچان بۆ گه‌له‌که‌ی، رێزی لێ ده‌نێ و نرخی بۆ داده‌نێ.

تکایه‌ هاوخه‌می و پشتیوانیم قبوڵ بکه‌ن، له‌و سات و وه‌خته‌ سه‌خته‌دا، هاوخه‌می پرسه ‌و ئازاره‌که‌تانم.

ئاگاداری خۆتان بن
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌نفیزیی رۆزنه‌فت
ئیگۆر سێچین

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.