Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 01:44

باڵیۆزی کوێت له‌ عێراق سه‌ره‌خۆشی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌کات

بۆ كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی
کوردستان TV
#7
100%


به‌ڕێز سالم غصالب الزمنان باڵیۆزی ده‌وڵه‌تی كوێت له‌ عێراق، له‌ په‌یامێكدا بۆ كۆچی دوایی خوالێحۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، په‌یامێكی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێز / نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سڵاو و به‌ره‌كاتی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت..
به‌ خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ و به‌ دڵێكی باوه‌ڕدار به‌ قه‌زا و قه‌ده‌ری خوا، هه‌واڵی كۆچی دوایی براكه‌تانمان پێگه‌یشت.

به‌ناوی خۆم و ئه‌ندامانی باڵیۆزخانه‌كه‌مانه‌وه‌ له‌ دڵه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین لێی خۆش ببێت و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و سه‌بر و ئارامیش به‌ ئێوه‌ ببه‌خشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

باڵیۆز
سالم غصالب الزمنان
باڵیۆزخانه‌ی ده‌وڵه‌تی كوێت – به‌غدا
3/4/2018

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.