نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم له ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه له بیرۆكه‌ی حكوومه‌تى زۆرینه له عێراق ده‌گرێت كه هه‌ندێك له عێراقییه‌كان بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن و داواش له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات رۆڵى هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
به‌یان سامى عه‌بدوره‌حمان، نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ى به‌شداربوونى له كۆڕێك سه‌باره‌ت به عێراق كه ئه‌مڕۆ له واشنتنى پایته‌ختى ئه‌مه‌ریكا ساز كرا بوو، ره‌خنه‌ى له هه‌ندێك له به‌رپرسانى عێراق گرت كه داواى پێكهێنانى حكوومه‌تى زۆرینه ده‌كه‌ن له‌دواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان.
بەیان سامی عەبدورەحمان ڕەخنەی لەو ئاراستە نوێیە كرد كە چەند لایەنێكی سیاسیی عێراقی دەیانەوێ لە دوای هەڵبژاردنی مانگی ئایاری داهاتوودا، حكوومەتێكی زۆرینەی سیاسی پێك‌بێنن و چیتر كار بە حكوومەتی تەوافوقی نەكرێت، لەمبارەیەوە داواشی كرد لە حكوومەتی داهاتوودا بەشداری بە هەموو پێكهاتەكانی عێراق بكرێت، دەنا عێراق بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە.
نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكا، لە میانی وتارەكەیدا داواشی كرد لەمەودوا ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بە هاوبەشی لەلایەن بەغدا و حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەڕێوەببرێن.
جێی باسە ئێستا بەفەرمی لیستی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی جێگری سەركۆماری عێراق داوای پێكهێنانی حكوومەتێكی زۆرینە دەكات لەبیری حكوومەتی تەوافوقی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.